AP ١٤٠١ گەلاوێژ ١ ١٥:٢٧

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند:

دۆسیەی هێرشەکەی زاخۆ دەچێتە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی

دۆسیەی هێرشەکەی زاخۆ دەچێتە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند کە بەرامبەر هێرشەکەی چوارشەممەی رابردو بۆسەر ناوچەیەکی گەشتیاری زاخۆ، لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سکاڵایان لەسەر تورکیا تۆمارکردوە و داوای کۆبونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجومەنەکە دەکەن.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، وەزارەتی دەرەوە سکاڵای لە ئەنجومەنی ئاسایش لەسەر روداوەکەی دهۆک و بەردەوامی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر خاکی عێراق تۆمارکردوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، پێشوتریش وەزارەتی دەرەوە باڵیۆزی تورکیای لەسەر روداوەکە بانگهێشت کردوە و ناڕەزاییەکی توندی نیشانداوە و داوای کردوە ئەنقەرە هێزەکانی لە عێراق بکشێنێتەوە.

ئەمڕۆش پەرلەمانی عێراق بۆ گفتوگۆکردن لەسەر تۆپبارانەکەی زاخۆ و بەردەوامی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق، بەبەشداری هەردو وەزیری دەرەوە و بەرگری و سەرۆک ئەرکانی سوپا کۆدەبێتەوە.

پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌ممه‌ سوپای توركیا تۆپبارانی سنوری سەیرانگای پەرەخی لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆی كرد و به‌هۆیه‌وه‌ نۆ کەس مردن و 26 کەسیش برینداربون کە ژن و منداڵیشیان لەناودایە.

News ID 42897

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha